جەنەرالەکانی پێشووی داگیرکەر: ئیسرائیل لە غەززە ڕووبەڕووی "حەماسێکی نوێ" بووە

جەنەرالەکانی پێشووی سوپای داگیرکەر دانیان بەوەنا کە حەماس هێزەکەی لە غەززە دووبارە کۆکردووە و گەشتووە ئەو هێزەی کە پێش تۆفانی ئەقسا هەبوو.
جەنەرالەکانی پێشووی سوپای داگیرکەر لە قۆناغێکدا کە شەڕ لە غەززە بەردەوامە ڕاگەیەندراوێکی سەرنجڕاکێشیان بڵاو کردەوە.
جەنەرالێکی پێشووی داگیرکەر بە ناوی ئیسحاق بریک لێدوانەکانی کە حەماس ئیتر لە مەیدان نەماوە ڕەتکردەوە و باسی لەوە کرد کە کەتائیبی قەسام دووبارە بەهێز بووە و بە شەڕی گەریلا هێزەکەی کۆکردووە.
بریک وتی، "لە پێش چاوەکانمان حەماسێکی نوێ لەدایک دەبێت. حەماس وەک دەستی پێکردبوو وەک ڕێکخراوێکی گەریلا دووبارە خۆی ڕێکدەخات."
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە حەماس ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠ هەزار شەڕڤانی خۆڕاگری هەیە و ئەم ژمارەیە زۆر نزیکە لەو ژمارەیەی پێش شەڕ.
بریک دژایەتی قسەی بەرپرسانی داگیرکەر کرد کە دەیانگوت "حەماس کەمئەندام بووە" و وتی، "حەماس هیچ کات نەبووە سوپایەک. بۆیە وەک سەرۆکی سەرئەرکانی ئیدعا دەکات هیچ کات هێزی سەربازی خۆی لە دەست نادات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٦٧٣ کەس.
لە پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٨١ کەس کە ١١٤یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.